کەسایەتییەکان

هەر کەسایەتیەک و لە چەند دیڕێک
کەسایەتییەکان
١.( إِبْنُ أَبِي الدًّنْيا – ئیبن و ئه‌بی دونیا )
ناوی عبدالله ی كوڕی محمدی كوڕ عوبه‌یده ؛ ناسراو به ( إِبْنُ أَبِي الدًّنْيا - ئیبن و ئه‌بی دونیا ) .
پێشه‌واو شاره‌زا له فه‌رمووده ؛ خاوه‌نی په‌رتووكه ناسراو و ناوداره‌كان .
له‌وانه : ( أَهْوَالُ القِيامَة ) وه ( الصَّمْت ) وه ( الفَرَجُ بَعْدَ الشِّدَّة ) وه ( المَرَضُ وَ الكَفَّارَات ) وه ( ذَمًّ الدُّنْيا ) وه ( مَكارِمُ الاَخْلاق ) ؛ وه جگه له‌مانه .
له‌ساڵی 208 ی كۆچی له شاری به‌غداد له دایك بووه .
ئامۆژگاری زۆرێك له منداڵی خه‌لیفه‌كانی كردووه ؛ كاتێك له‌لای كه‌سێك دانیشتبوایه ئه‌گه‌ر بیویستبایه پێی دهكهناند ؛ وه ئه‌گه‌ر بیویستایه ده‌یگریاند به‌هۆی زۆری زاست و شاره‌زایی له مێژوو و ڕووداوه‌كان .
وه له ساڵی 281 ی كۆچی وه‌فاتی كردووه - خوای په‌روه‌ردگار لێی خۆش بێت و ڕەحمی پێ بكات - .
